
سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤، حوکمی سێدارەی بەندکراوێک کە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتن” بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، لە زیندانی ناوەندیی گەچساران بەکردەوە دەرهات.
ناسناوی ئەم بەندکراوە کە سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ئێعدام کراوە، “یەحیا نەجەفی” ڕاگەیەندراوە.
هەر لەم پێوەندەدا، سەرلە بەیانی ڕۆژی یەكشەممە ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی دوو بەندكراو بە ناوەكانی مستەفا میرزایی، خەڵكی گوندی “دێهی فیرووزوەند چەواری”ی سەر بە نووراوا و ئەیووب لەتیفیان، خەڵكی گوندی “سیكوەنش چەواری”ی سەر بە نووراوا، لە زیندانی ناوەندی خوڕەماوا جێبەجێ كراوە. شایانی باسە، ئەم دوو بەندكراوە پێشتر بە تۆمەتی كوشتنی بەئەنقەست، لە دۆسیەی جیاواز دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەری كۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرابوو.