مانگرتن لەخواردنی بەندکراوانی بەندی ٢ی زیندانی قزڵحیسار
سێشەممە ۲۲-۰۷-۱۴۰۴   |  14-10-2025

بەدوای ڕاگواستنی کۆمەڵێک لە بەندکراوان بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی قزڵحیسار بە مەبەستی بەکردەوە دەرهێنانی حوکمی ئێعدامەکەیان، بەندکراوانی بەندی ٢ی ئەم زیندانە لە ناڕەزایەتیی بەم هەوڵە لەڕۆژی دووشەممە ٢١ی ڕەزبەرەوە، مانیان لە خواردن گرتووە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەندکراوانی ئەم بەندە بە خۆبواردن لە وەرگرتنی ژەمەکانی خواردن، ئێعتڕازی خۆیان بەم بارودۆخە نیشان داوە. شایانی باسە، لە کاردانەوە بەم مانگرتنە، ڕوحۆڵڵا حسێن زادە، جێگری دادستانی کەرەج، وێڕای ژمارەیەک لە بەرپرسانی زیندان بە مەبەستی وتووێژ لەگەڵ بەندکراوان، چووەتە ئەم زیندانە و بەڵێنی داوە کە ژمارەیەک لەم بەندکراوانە بگەڕێنێتەوە بۆ بەندی گشتی. هاوکات بەندکراوان ڕایانگەیاندووە کە هەتا وەدیهاتنی ئەم بەڵێنە، درێژە بە مانگرتنەکەیان دەدن.