فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی هەزاران کەسی لە یونان
پێنجشەممە ۲۴-۰۷-۱۴۰۴   |  16-10-2025

بەهەزاران کەس لە خەڵکی یونان لەدژی گەڵاڵەی ١٣ کاتژمێر کار لە ڕۆژدا هاتنە سەر شەقامەکان و خوازیاری ڕۆژی کاری ٧ سەعاتە، پێنج ڕۆژ کار لە حەفتەدا و ٣٥ سەعات کاری حەفتانە بوون.
ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤ بەرابەر لەگەڵ ڕۆژی تاوتوێ کردنی گەڵاڵەی دژی کرێکاری دەوڵەتی یونان، مانگرتنێکی سەراسەری و ٢٤ سەعاتە بەڕێوەچوو. ئەمە دووهەمین مانگرتنی سەرتاسەرییە لەماوەی ١٥ ڕۆژی ڕابردوودا.
ئەم مانگرتنەلە لایەن ٣٨ ناوەندی کرێکاری و یەکێتییە کرێکارییەکان بەپێی ناوچەکان لەوانە گەورەترین ناوەندە کارییەکانی یونان وەک ئاتێن، تێسالۆنیکا، پیرئوس، پاتراس، لارسا، یانیبینا و هەروەها ١٨ فێدراسیۆنی سێنفی بەشە جۆراوجۆرەکان لەوانە: گەورەترین فێدراسیۆنی سێنفی کەرتی خسوسی، فێدراسیۆنی یەکێتیی کرێکارانی بیناسازی، فێدراسیۆنی کرێکارانی سەنایعی غەزایی، فێدراسیۆنی داروسازی، ڕستن و چنین، فێدراسیۆنەکانی یەکێتیی پیشەسازی کیمیایی، وزە و ڕێگای ئاسن ڕێک خرابوو.
ئەم مانگرتنە بووە هۆی پەککەوتنی کاری کارخانەکان، کارگەکان، لەنگەرگەکان، بانکەکان و کەرتی گواستنەوەی گشتی. بە هەزاران کرێکار لە ئاتێن و شارەکانی دیکەی یونان هاتنە سەر شەقامەکان و لەدژی سیاسەتگەلێکی کە لە بەرژەوەندی شیرکەتەکان، ژیانی خەڵکیان بە بۆنبەست کێشاوە ناڕەزایەتییان دەربڕی.