فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی حەسەن فەرەجی پسپۆڕی فیزیۆلۆژیی وەرزشی بۆ شوێنێکی نادیار
هەینی ۲۵-۰۷-۱۴۰۴   |  17-10-2025

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی سێشەممە ۱۹ی ڕەزبەری ١٤٠٤، حەسەن فەرەجی، دکتۆرای پسپۆڕیی فیزیۆلۆژیی وەرزشی و ئەندامی لێژنەی زانستیی زانکۆی ئازادی مەریوان، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە لە کاتی دەستبەسەرکرانییەوە تا ئێستا هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەبووە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی بێ ئاکام ماوەتەوە. جێگای ئاماژەیە، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.