فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

شەشەمین ڕۆژی مانگرتن لەخواردنی ١٥٠٠ بەندکراو لە زیندانی قزڵحیسار
شەممە ۲۶-۰۷-۱۴۰۴   |  18-10-2025

ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠٤، زیاتر لە ١٥٠٠ بەندکراو لە بەندی ٢ی زیندانی قزڵحیسار، بۆ شەشەمین ڕۆژی بەردەوام، لە ناڕەزایەتیی بە شەپۆلی بەربڵاوی ئێعدامەکان و بە خواستی هەڵوەشاندنەوەی حوکمی ئێعدام، درێژەیان بە مانگرتن لەخواردنەکەیان دا.
سەرەڕای هەڕەشە و گوشاری مەئمووران و کاربەدەستانی دادوەری، بەندکراوان جەختیان کردەوە کە هەتا کاتێک کە حوکمی ئێعدامەکان هەڵنەوەشێتەوە یان نەگۆڕێ بۆ سزای بەندکران، دەست لە مانگرتن هەڵناگرن. ئەم هەنگاوە لە ئێستادا، پشتیوانییەکی بەربڵاوی لێ کراوە. هاوکات بەندکراوانی بەندی ژنان لە زیندانی ئێڤین،بە بڵاوکردنەوەی بەیانییەک لەم هەنگاوە پشتیوانیان کردووە. هەروەها ناوەندەکانی مافی مرۆڤ، پشتیوانییەکی بەربڵاویان لەم مانگرتنە کردووە.