فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی پاڵاوگەی ئابادان
شەممە ۲۶-۰۷-۱۴۰۴   |  18-10-2025

ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠٤، کرێکارانی ڕەسمی پاڵاوگەی ئابادان، بەمەبەستی وەدیهاتنی خواستەکانیان، لە شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
کرێکارانی ناڕازی وێڕای جەخت کردنەوە لەسەر چارەسەر نەکرانی کێشەکانیان، خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان لەوانە: “درانی سەرجەم حەقدەستی کرێکاران”، “نەمانی بەربەستەکانی داسەپێندراو بەسەر سەنەواتی خانەنشینی”، “پێداچوونەوە بە پایە حقووقی کرێکارانی تازە دامەزراو”، “گەڕاندنەوەی ماڵیاتەکان”، “بەکردەوە دەرهێنانی تەواوی مادەی ١٠ و پەرداختی سەرجەم بەک پەی ئەم مادەیە” و “سەربەخۆیی سندووقی خانەنشینی نەوت، پەسەندکرانی ئەساسنامەی سەربەخۆ و پێشگرتن بە بەکارهێنانی سندووق” بوون.