فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مەسموومییەتی ١٣ کرێکاری وەرزی لە دێهگۆلان
شەممە ۲۶-۰۷-۱۴۰۴   |  18-10-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ١٣ کرێکاری وەرزی لە پەڕاوێزی شاری دێهگۆلان، لە کاتی پشوودان تووشی گازگرتوویی بوون و بەهۆیەوە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠٤، بەهۆی هەڵمژینی گازی مۆنۆکسیدکەربۆن، ١٣ کرێکاری وەرزی لە نزیک شاری دێهگۆلان تووشی مەسموومییەت بوون و لە لایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی “شۆهەدا”ی ئەمشارە.