فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کادری دەرمانی نەخۆشخانەکانی تەورێز
پێنجشەممە ۱۲-۱۲-۱۴۰۰   |  03-03-2022

ڕۆژی پێبجشەممە ١٢ی ڕەشەممە پەرەستاران و کادری درمانی چەند نەخۆشخانەیەکی تەورێز، بۆ چەندەمین ڕۆژی بەردەوام، لە ناڕەزایەتی بە پێنەدانی حقوقەکانیان لە لایەن حکوومەت و پێڕانەگەیشتن بە داخوازییەکانیان و هەروەها نەبوونی ئەمنییەتی ئابووری بنەماڵەکانیان لەم دۆخە ئاڵۆزەی وڵاتدا، لە بەرامبەر بینای فەرمانداری ئەو شارە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.شایانی باسە ئەو پەرەستارانە ٦ مانگە حقوقەکانیان وەرنەگرتووە.