فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپۆرتێک لەسەر بارودۆخی خراپی فێرکاری لە ئاوایی ئەسفەکەی چابەهار
یەکشەممە ۲۷-۰۷-۱۴۰۴   |  19-10-2025

هەواڵدەری حال وش،لەڕاپۆرتێک دا باسی دۆخی خراپ و قەیراناوی فێرکاری لە ئاوایی ئەسفەکەی سەر بە شاری چابەهار لە پارێزگای سیستان و بلوچستان دەکات.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی حاڵ وەش ئامادەکراوە، دەیان خوێندکاری قۆناغی سەرەتایی لە دەرەوە و لەژێر خۆری سووتێنەردا دەخوێنن. هەروەها مامۆستای ئەم پۆلە لە هەمان بارودۆخی سەختدا و بەبێ هیچ کەرەستەیەکی پەروەردەیی بەردەوامە لە وانەوتنەوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتی حال وش، قوتابخانەکەی ئاوایی ئەسفەکە چەند ساڵێک پێش ئێستا دەست بە دروستکردنی کراوە بەڵام بە نیوە تەواوی وازی لێهێنراوە. لە ئەنجامدا قوتابیان ناچار دەبن لە حەوشەی قوتابخانەکە لە بەر گەرمادا بخوێنن.  دایک و باوکی ئەم منداڵانە بە ڕەخنە لە هەڵاواردنی پەروەردەیی ئاشکرا لە بەلوچستان دەڵێن: “منداڵەکانمان لە ژێر خۆردا دەخوێنن، چونکە قوتابخانەمان نییە، ئەگەر منداڵی بەرپرسەکان لە هەمان دۆخدا بوونایە، ئایا هێشتا بێدەنگ دەبوون، بۆچی دەبێت ئەم جیاکارییە بەردەوام بێت؟” سەرەڕای بەڵێنی بەردەوامی بەرپرسانی پەروەردەی پارێزگاکەوە، هیچ هەنگاوێکی کردەیی بۆ تەواوکردنی بینای قوتابخانە یان باشترکردنی دۆخی پەروەردەیی ئەم ئاواییە نەنراوە.