فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی ئاکسیۆنی ئێعتڕازی دژی شەپۆلی ئێعدامەکانی ئێران لە لەندەن
یەکشەممە ۲۷-۰۷-۱۴۰۴   |  19-10-2025

ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠٤، لە ناڕەزایەتیی بە شەپۆلی نوێی ئێعدامەکان لە ئێران و پشتیوانی لە بەندکراوانی زیندانی قزڵحیسار و هاوپشتی لەگەڵ ئەو بنەماڵانەی کە لە داکۆکی لە ئازیزانیان هاتوونەتە سەر شەقامەکان، ئاکسیۆنێکی ئێعتڕازی لە مەیدانی “ترافالگار”ی لەندەن بەڕێوەچوو.
ئەم ئاکسیۆنە لەسەر بانگەوازی “کارزاری دژی ئێعدام” و بە ئامادەبوونی هێزە چەپ و کۆمۆنیستەکان، بەڕێوەچووە. بەشداربووان بە بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد و وتنەوەی درووشم لەدژی ڕژیمی جەنایەتکاری کۆماری ئیسلامی، سیاسەتی ئێعدام، ئەشکەنجە و سەرکوتی بەندکراوانیان مەحکووم کرد و داوایان لە ناوەندەکانی نێودەوڵەتی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ کرد کە لە بەرامبەر ئەم جەنایاتە بێدەنگ نەبن.