
ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠٤، نەریمان ڕەندانی، زەکریا مورادی، ئومید ڕەحیم زادە و محەممەد ئەمین پوور، هەر کام بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی سەقز ئازاد کران. مێهدی کەماڵی پێشتریش لە ڕێکەوتی ٣١ی خەرمانانی ئەمساڵ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.
ئەم هاووڵاتییانە لە ماوەی دەستبەسەر کرانیاندا، لە سەرەکیی ترین مافەکانی خۆیان وەک پەیوەندیی تەلەفونی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش بوون و پێداچوونەوە بەردەوامەکانی بنەماڵەکانیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بێ وڵام مابووەوە. زەکریا مورادی، ئومید ڕەحیم زادە، مێهدی کەماڵی و محەممەد ئەمین پوور، ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤، لە لایەن هێزەکانی ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامی لە سەقز دەستبەسەر کرابوون. هەروەها نەریمان ڕەندانی، لە چالاکانی میدیایی و مەدەنی، کاتژمێر ٦ی بەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ئەمساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە سەقز دەستبەسەر کرابوو.