فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندانی میلیۆنی لە شارەکانی ئەمریکا لە ژێر ناوی “نا بۆ پاشا”
یەکشەممە ۲۷-۰۷-۱۴۰۴   |  19-10-2025

لە گەورەترین شەپۆلی ناڕەزایەتیی ناوخۆیی بەدوای هاتنە سەرکاری دۆناڵد تڕامپ، بە دەیان میلیۆن کەس لە شارە جۆراوجۆرەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە درووشمی “نا بۆ پاشا” هاتنە سەر شەقامەکان و لەئاست سیاسەتەکانی سەرۆک کۆماری کۆماریخواز ناڕەزایەتییان دەربڕی.
خۆپیشاندەران تڕامپ بەوە تاوانبار دەکەن کە لە ڕێگەی یەکدەست کردنی هێز، سەرکوتی نەیاران و سەرنج نەدان بە دەستوور، هەنگاو هەڵدەگرێت. ئەم خۆپیشاندانە بەرینە ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠٤ لە زیاتر لە ٢ هەزار و ٦٠٠ شاری ئەمریکا بەڕێوەچووە. لە نیۆیۆرک، واشینگتۆن، لۆس ئانجلێس، شیکاگۆ، بۆستۆن، ئاتلانتا و تەنانەت لە شارەکانی وەک پاریس و مادرید، ئەمریکاییەکانی نیشتەجێ ئەم وڵاتانە، پشتیوانیان لەم خۆپیشاندانانە کرد. هاوکات پۆلیسی نیۆیۆرک ژمارەی خۆپیشاندەرانی بە زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس ڕاگەیاندووە و ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە لە شاری سەن دیگۆ ٢٥ هەزار کەس، بەشداری ئەم خۆپیشاندانەیان کردبوو. لە واشینگتۆن بە دەیان هەزار کەس بە بەدەستەوە گرتنی پلاکاردگەلێک بە ناوەڕۆکی “هیچ شتێک وەتەن پەرەستانەتر لە ئێعتڕاز نییە” و “لە بەرامبەر فاشیزم خۆڕاگری بکەن”، لە شەقامەکانی نزیک لە بینای کۆنگرەی ئەمریکا، ڕێپێوانیان کرد.