فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مەترسی دیپۆرت کرانەوەی دوو پەنابەری سیاسی بۆ ئێران
یەکشەممە ۲۷-۰۷-۱۴۰۴   |  19-10-2025

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، محەممەدڕەزا عیلمی خەڵکی کەرەج و ئومید قەزوێنی تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی شاری شنۆ، دوو کەس لە پەنابەرانی سیاسی لە لایەن حکومەتی تورکییەوە بۆ وڵاتی قەزاقستان دیپۆرت کراون.
ئەم دوو چالاکە ڕۆژی ڕابردوو و بە فڕۆکە ڕەوانەی وڵاتی قەزاقستان کراون. ئومید قەزوێنی و محەممەدڕەزا عیلمی، چالاکی سیاسی کە پێشتر بەهۆی گوشارە بەردەوامەکانی ناوەندە ئەمنییەکان، ئێرانیان بەجێهێشتبوو، ڕایانگەیاندووە کە ئێستا لە فڕۆکەخانەیەکی قەزاقستانن و بە زوویی بۆ ئێران دیپۆرت دەکرێنەوە. ئەم دوو پەنابەرە پێشتر لەکاتی چوون بۆ ئۆرووپا لە تورکییە بۆ ماوەی یەک مانگ دەستبەسەرکراون و ئێستا دیپۆرتی وڵاتی قەزاقستان کراون.