فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپۆرتێک لەسەر بەڕێوەچوونی ١٤ کۆبوونەوی ئێعتڕازی لە ڕۆژی ڕابردوو
دوشەممە ۲۸-۰۷-۱۴۰۴   |  20-10-2025

ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٤، لەدرێژی ناڕەزایەتیی خەڵک بە بارودۆخی نالەباری ژیانیان، لەخوارەوەبوونی حقووقەکان، کەمبوونی دەوا و دەرمان، چوونەسەرەوەی ڕێژەی گرانی و ئاوسان، زۆرێک لە شارەکانی ئێران شایەتی ئێعتڕازی جەماوەری بوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی ڕابردوو کۆمەڵێک لە بنەماڵەی بەندکراوانی مەحکووم بە ئێعدام لە شاری تاران، ژمارەیەک لە خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە کرماشان، ڕەشت، ئەهواز و شووش، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەتی نەوتی فەلاتی قاڕە لە ناۆچەی سیری، ژمارەیەک لە خانەنشین کراوانی سەنعەتی نەوت لە تاران، ژمارەیەک لە خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە ئیسفەهان و ژمارەیەک لە نانواییەکانی تاران، لەئاست کەمتەرخەمی بەرپرسان و پێڕانگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی یەکشەممە کۆمەڵێک لە کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەتی نەوتی فەلاتی قاڕە لە ناوچەی لاوان، سەکۆ نەوتییەکانی ڕساڵەت و ڕشادەت، هەروەها ژمارەیەک لە کرێکارانی شیرکەتی نەوت لە ناۆچەی خارک و کۆمەڵێک لە کڕێارانی یەکەی نیشتەجێ بوون له ڕەشت، بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ئێعتڕازی، خوازیاری جێبەجی کرانی خواستەکانیان بوون.