بەردەوامی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی مەعدەنی زۆغاڵ سەنگی سەنگڕوود
پێنجشەممە ۱۲-۱۲-۱۴۰۰   |  03-03-2022
ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ڕەشەممە، کرێکارانی مەعدەنی زۆغاڵ سەنگی سەنگڕوود بۆ سێهەمین ڕۆژی بەردەوام لە ناڕەزایەتی بە پێنەدانی حەقدەستەکانیان و پەرداخت نەکردنی حەقی بیمەکانیان لە لایەن بەرپرسانی پەیوەندیدارەوە، لە حەوشەی ئەو شیرکەتەدا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
جێی ئاماژەیە ئەو کرێکارانە ٣مانگە حەقدەستەکانیان وەرنەگرتووە و لەم دۆخەدا کە هێڵی هەژاری ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر هەڵدەکشێ، چییتر ناتوانن بە بێ وەرگرتنی حەقدەستەکانیان ژیان بەڕێوەبەرن و بەرپرسانیش هەتا ئێستا هیچ وەڵامێکیان بە داخوازییەکانیان نەداوەتەوە.