فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی زیاتر لە ١٨ مانگ حوکمی زیندان بەسەر شەش هاووڵاتیی خەڵکی میاندواو
سێشەممە ۲۹-۰۷-۱۴۰۴   |  21-10-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، سدیق عەباس نژاد، خەڵکی گوندی «قەڵای هەلاکووخان»، بێهزاد بەرجەستە تەمەن ۳۲ ساڵ، کەیوان بەرجەستە و نیما قوربان زادە تەمەن ۲۸ ساڵ، سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «براییم ئاباد» سەر بە شاری میاندواو، خالق ڕەحیمی و موبین مەجیدزادە تەمەن ۲۸ ساڵ، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «گامێش گووڵی» سەر بە شاری میاندواو بە تۆمەتی «پڕۆپاگەندەی دژ بە کۆماری ئیسلامی» لە لایەن لقی ۱۰۱ی دادگای تاوانەکانی دووی میاندواو، هەرکام سزای ۳ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکران واتا سەرجەم بە ۱۸ مانگ و ۶ ڕۆژ زیندان مەحکووم کراون.
ئەو هاووڵاتییانە بەهۆی «بەشداری لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی یەکێک لە گیانبەختکردووان بەدەستی کۆماری ئیسلامی سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە. ئەو هاووڵاتییانە ئێوارەی شەممە ۴ی ڕەشەممەی ١٤٠٣، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماڵەکانی خۆیان دەستبەسەر کرابوون و دوای یەک مانگ بەدانانی بارمتەی یەک ملیارد و ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتاییهاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەیان لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرابوون.