فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

تۆمارکردنی زیاتر لە ٢٣ هەزار حاڵەتی منداڵ ئازاری لە شاری تاران
سێشەممە ۲۹-۰۷-۱۴۰۴   |  21-10-2025

کارناسانی ڕێکخراوی بێهزیستی ئێران ڕایانگەیاندووە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا، تەنیا لە شاری تاران ٤٣ هەزار کەس لەگەڵ ناوەندی فریاکەوتنی کۆمەڵایەتی پێوەندیان گرتووە. بەوتەی ئەم کارناسانە، لەم ماوەیەدا زیاتر لە ٢٣ هەزار حاڵەتی منداڵ ئازاری لە ناوەندی فریاکەوتنی کۆمەڵایەتی پارێزگای تاران تۆمار کراوە.
دەشڵێن: زۆربەی تەلەفوونەکان پێوەندی بە ناکۆکی بنەماڵەیی، منداڵ ئازاری، هەوڵدان بۆ خۆکوژی، لێدانی هاوسەر، ئازاردانی بەتەمەنەکان، ئازار و ئەزییەتی ژنان و کچانی زیانبەرکەوتوو، پەروەرەی خراپ و منداڵانی کار و خیابانییەوە بووە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە لەناو هەمووی ئەوانە،  ٢٣ هەزار حاڵەتی منداڵ ئازاری ڕاگەیەندراوە.