فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی سێ بەندکراو لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی
سێشەممە ۲۹-۰۷-۱۴۰۴   |  21-10-2025

سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ی ڕەزبەری ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “مەهیار ئەفراشتە” کە پێشتر به تۆمەتی “کوشتن” دەستبەسەر کرابوو، لە زیندانی ناوەندیی ئیلام بەکردەوە دەرهات.
هەر وەها، لەماوەی ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەی ئەم حەفتەیە، دوو بەندکراو بە ناوەکانی “مۆسلیم سولەیمان دێهکەردی” خەڵکی شاری کورد و “مێهدی حەمزەیی پوور” خەڵکی شاری ئەراک کە پێشتر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” و “کوشتن” دەستبەسەر کرابوون، لە زیندانی ناوەندیی شاری کورد و ئەراک، حوکمەکەیان بەکردەوە دەرهاتووە.
لە لایەکی دیکەوە، پیاوێک کە پێشتر دەستدرێژی سێکسی کردبووە سەر منداڵێکی ٩ ساڵ تەمەن بە ناوی “ئیلیا” لە شارستانی شفت و دواتر کوشتبووی، لە لایەن دادگای کەیفەری ڕەشت بە ئێعدام لەبەر چاوی خەڵک مەحکووم کراوە.