فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەیانییەی ڕێکخراووی چاودێری مافی مرۆڤ لەسەر گیان لەدەستدانی سێ بەندکراوی ژن لە زیندانی قەرچەکی وەرامین
سێشەممە ۲۹-۰۷-۱۴۰۴   |  21-10-2025

ڕێکراوی چاودێری مافی مرۆڤ لە بەیانییەکدا ڕایگەیاندووە کە سێ بەندکراوی ژن بە ناوەکانی “سوودە ئەسەدی، جەمیلە عەزیزی و سۆمەیە ڕەشیدی” لە ڕێکەوی نێوان ١٦تا ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٤، لە زیندانی قەرچەکی وەرامین بەهۆی بێبەش بوون لە چاودێری پزیشکی، گیانیان لەدەستداوە.
ئەم رێکخراوەیە لە بەشێک لەم ڕاپۆرتە، بارودۆخی زیندانی قەرچەکی بە نموونەی ڕوونی پێشێلکرانی مافی بەندکراوان لە ئێران ناو بردووە، جەختی کردووەتەوە کە کاربەدەستانی زیندان، بە ئاگابوون لە دۆخی تەندرووستی بەندکراوان، بەئەنقەست دەستڕاگەیشتنی ئەوان بە دەرمانی گونجاو کورت دەکەنەوە.