فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی چوار هاووڵاتیی ئەفغانستانی لە زیندانی تایبادی خۆراسانی ڕەزەوی
پێنجشەممە ۰۱-۰۸-۱۴۰۴   |  23-10-2025

بەێی ڕاپۆرتەکان، سەرلە بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی چوار هاووڵاتیی ئەفغانستانی بەناوەکانی “ئێرشاد یارخودا” تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵی تایباد، “فەیزمحەممەد شەخائی”، “خالید” ناوبانگ نادیار و خالق” ناوبانگ نادیار، لە زیندانی تایباد لە خۆراسانی ڕەزەوی بەکردەوە دەرهاتووە.
شایانی باسە، ئێرشاد یارخودا، لە چوار ساڵ لەمەوبەر و خالق لە دوو ساڵ لەمەوبەرەوە بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر کرابوون. هەروەها فەیزمحەممەد شەخنائی و خالید لە سێ ساڵ لەمەوبەرەوە بە هەمان تۆمەت دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.
لە لایەکی دیکەوە، سەرلە بەیانیی یەکشەممە ٢٧ی ڕەزبەر، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “سەعید مینایی” تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی قەزوێن و “محەممەد ئیبراهیمی” تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی هێراتی ئەفغانستان، بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” لە زیندانی ناوەندیی قەزوێن بەکردەوە دەرهاتووە. شایانی باسە، حوکمی محەممەد ئیبراهیمی بە نەهێنی و بەبێ مافی دوایین چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکە، جێبەجێ کراوە.