فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی نانواییەکان لە ئیلام
هەینی ۰۲-۰۸-۱۴۰۴   |  24-10-2025

ڕۆژی پێنجشەممە ١ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە نانواییەکانی بەشی سەنگەک لە شاری ئیلام، لە بەرامبەر یەکێتی نانواییانی ئەمشارە دەستیاندایە کۆبوونەوە و لە ئێعتڕاز بە بارودۆخی نالەباری ژیانیان و نەبوونی هێزی کاری شارەزا و لەخوارەوەبوونی ئاستی حەقدەستەکان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
نانوایانی ناڕازی دەڵێن: لە بارودۆخێکدا کە یارانەی نان کەم بووەتەوە، یەکسان کردنی سەهمییەکان لەگەڵ پارێزگاکانی دیکە ئەنجام نەدراوە و هەزینەکانی بەرهەمهێنان بەڕادەیەکی زۆر چووەتەسەرەوە، درێژە کاری بۆیان زۆر دژوارە. جێگای ئاماژەیە، زۆرێک له نانواییانی شارەزا بەهۆی پشتیوانی نەکران و داهاتی کەم، ناچار بوون کارەکانیان بگۆڕن یان لە ئێران بێنە دەرەوە.