فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپۆرتێک لەسەر کوژرانی سارینا ڕۆستەمی لە شاری سەرپێڵ زەهاو
هەینی ۰۲-۰۸-۱۴۰۴   |  24-10-2025

ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠٤، کچێکی ١٦ ساڵ تەمەن بە ناوی “سارینا ڕۆستەمی” و خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاو لە لایەن یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەکەی خۆیەوە کە هەتا ئێستا ناسنامەی نادیار ماوەتەوە، بە تەقەی چەکی ڕاو بریندار بووە و چەند کاتژمێر پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەم شارە بە هۆی قورسی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە.
سارینا ڕۆستەمی، خوێندکاری دواناوەندیی بووە کە پاش گەڕانەوەی لە قوتابخانە بە هۆی ناڕەزایەتی لەگەڵ هاوسەرگیری زۆرەملی و تێکدانی دەزگیراندارییەکەی لە لایەن یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەکەی کەوتە بەر ئامانجی تەقەی چەکی ڕاوکردن. شایانی باسە، بنەماڵەی سارینا ڕۆستەمی لە دانانی هەر جۆرە ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بەم تاوانە خۆیان دەبوێرن.