فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی بەندکراوێک بەهۆی بێبەش بوون لە چارەسەری پزیشکی
هەینی ۰۲-۰۸-۱۴۰۴   |  24-10-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوار شەممە ٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠٤، عەلی یار هەواسی زادە، بەندکراوی ٤٠ ساڵ تەمەن و دانیشتووی دەماوەند سەر بە پارێزگای تاران،بە هۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی لە زیندانی قزلحیساری کەرەج گیانی لە دەستداوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەلی یار هەواسی زادە بە ڕاگەیاندنی هەواڵی تووش بوونی خۆی بە نەخۆشی سییەکان، داواکاری پێڕاگەیشتن بە سەلامتی بووە، بەڵام داواکارییەکەی ڕەد کراوەتەوە. شایانی باسە، عەلی یار هەواسی زادە پێشتر بە تۆمەتی “توانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر کرابوو و نزیکی دوو ساڵ و نیو لە ماوەی بەندکرانەکەی مابوو.