نەدرانی حەقدەست و مەزایای کرێکارانی شارەداریی کرماشان
شەممە ۰۳-۰۸-۱۴۰۴   |  25-10-2025

ڕاپۆرتەکان باس لە نەدرانی حەقدەست و مەزایای کرێکارانی شارەداریی کرماشان کە لەژێر بەرپرسیارەتی شیرکەتی پەیمانی کارین، دەکەن.
کرێکارانی ناڕازی دەڵێن: سەرەڕای هەموو گوشارەکان، شەو و ڕۆژ بۆ دابین کردنی خزمەتگوزاری هەوڵ دەدەین، بەڵام پەرداخت نەکرانی حەدقەستەکان،گوشارەکانی دوو هێندە کردووەتەوە. دەشڵێن: لەحاڵێکدا چەندین مانگە حەقدەست و مەزایاکانیان پەرداخت نەکراوە کە بەڕێوەبەرانی شاریی بەڵێنیان دابوو کە بەشک لە حقووقەکانیان پەرداخت بەکەن، بەڵام هەتا ئێستا ئەم بەڵێنانە بەکردەوە دەرنەهاتوون.