فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپۆرتێک لەسەر دوورخرانەوەی بەڕێوەبەری قوتابخانەی کچانەی فێردەوسی لە جوانڕۆ
شەممە ۰۳-۰۸-۱۴۰۴   |  25-10-2025

“زەیتوون کەهزادی”، بەڕێوەبەری قوتابخانەی سەرەتایی کچانەی فێردەوسی لە شاری جوانڕۆ، پاش چەندین جار بانگران و لێپرسینەوە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە، لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە و مانگانە بڕێک لە مووچەکەی لەلایەن دامودەزگا پەیوەندیدارەکانەوە کەم دەکرێتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، “زەیتوون کەهزادی” لە بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە دوورخراوەتەوە و ئێستا وەک مامۆستا لە هەمان قوتابخانەدا وانە دەڵێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، بەرپرسانی پەروەردە و فێرکردن هەموو مانگێک نزیکەی چوار ملیۆن تمەن لە مووچەکەی کەم دەکەنەوە. ئەو سەرچاوەیە لەدرێژەدا دەڵێ: لە قۆناغەکانی یەکەمدا، بڕیاری دامودەزگا پەیوەندیدارەکان دوورخستنەوەی تەواوی “زەیتوون کەهزادی” بوو لە سیستەمی پەروەردە و فێرکردن، بەڵام پاش پێداچوونەوە، ئەم بڕیارە گۆڕانکاری بەسەردا هات و لە کۆتاییدا بوو بە دوورخستنەوەی لە پۆستی بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانەکە. شایانی باسە کە ژمارەیەک لە کچە خوێندکارەکانی قوتابخانەی سەرەتایی فێردەوسی لە جوانڕۆ، زستانی ڕابردوو لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێکدا بەبۆنەی ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە و بە هاوکاری یەکێک لە مامۆستاکانیان بە ناوی “مێهری خوسرەوی زادە”، سروودی شۆڕشگێڕی و ئازادیخوازانەی “ڕێی خەباتمان”یان پێکەوە خوێندبوو.