فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپۆرتێک لەسەر ئێعدامی ١١ بەندکراو لە زیندانەکانی زاهێدان، ئەراک، ئەلیگودەرز، ڕەشت، شاهروود، سمنان، تەورێز و قزڵحیسار
دوشەممە ۰۵-۰۸-۱۴۰۴   |  27-10-2025

حوکمی ئێعدامی ٩ بەندکراو بە ناوەکانی “محەممەدعومەر زەردکوهی، مێهرداد مۆرادی، مەنووچێهر مهکی، ئەمیر نەزەری، مەیسەم باقری، سیامەک خادم، حامد حەنیفە، ڕەزا سەبزی، سەفەرعەلی ڕەزایی، مەعرووف فەتاحی و بەندکراوێک بەناوی کورتکراوەی “م.ا” کە پێشتر  بە تۆمەتەکانی “کوشتن” و “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، لە زیندانەکانی زاهێدان، ئەراک، ئەلیگودەرز، ڕەشت، شاهروود، سمنان، تەورێز و قزڵحیسار بەکردەوە دەرهاتووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرلە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی “محەممەدعومەر زەردکوهی” تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی پیدگ سەربە شارستانی سەرباز، بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” لە زیندانی ناوەندیی زاهێدان بەکردەوە دەرهات.
هاوکات لە هەمان ڕۆژدا، حوکمی ئێعدامی “مێهرداد مۆرادی” کە پێشتر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کرابوو، لە زیندانی ناوەندیی ئەراک بەکردەوە درهاتووە. هەروەها حوکمی ئێعدامی “مەنووچێهر مهکی” کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتن دەستبەسەر کرابوو، لە زیندانی ئەلیگودەرز بەکردەوە دەرهاتووە.
لەلایەکی دیکەوە، سەرلە بەیانی سێشەممە ٣ی خەزەڵوەر، حوکمی ئێعدامی چوار بەندکراو بە ناوەکانی “ئەمیر نەزەری، مەیسەم باقری، سیامەک خادم و حامد حەنیفە” خەڵکی شارەکانی کەرەج، لاهیجان و قەزوێن، بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە مادە هۆشبەرەکان لە زیندانی لاکانی ڕەشت بەکردەوە دەرهاتووە. هەرلەم ڕۆژەدا، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی ڕەزا سەبزی کە پێشتر بە هەمان تۆمەت دەستبەسەر کرابوو، لە زیندانی ناوەندیی شاهروود بەکردەوە دەرهاتووە.
هەر وەها، سەرلە بەیانی چوارشەممە ٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “سەفەرعەلی ڕەزایی و مەعرووف فەتاحی” کە بە تۆمەتەکانی بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان و کوشتنی بەئەنقسەت دەستبەسەر کرابوون، لە زیندانەکانی سمنان و تەورێز جێبەجێ کراوە.
هاوکات، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی کورتکراوەی “م.ا” کە بە تۆمەتی کوشتنی یەکێک لە هێزەکانی ئینتزامی بەناوی “ئەسەدوڵڵا خەزایی” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج بەکردەوە دەرهاتووە.