
خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات، ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، لە شارەکانی مەریوان، سنە، کرماشان، بیجاڕ، خۆی، لۆڕستان، کرمان، تەورێز، ئیسفەهان، گیلان، هەمەدان، ڕەشت، شیراز، زەنجان و تاران، بۆ جارێکی دیکە بە مەبەستی وەدیهاتنی خواستەکانیان و لەدرێژەی ناڕەزایەتیی حەفتانەیان، هاتنە سەر شەقامەکان و دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی لەم کۆبوونەوانەدا هەروەک حەفتەکانی پێشوو، لەئاست نەدرانی حقووقە دواخراوەکانیان، ئیجرا نەکرانی ئایننامەکان و بارودۆخی نالەباری بیمەی تەکمیلیان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە. خانەنشین کراوانی ناڕازی هەروەها سەرنج نەدانی ستادی ئیجرایی، وادە و بەڵێنی بێ بنەمای بەڕێوەبەری گشتی، کۆنسێرسیۆمی متمانەی مۆبینی سپا و ناوەندەکانی چاوەدێریان مەحکووم کرد و خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان بوون.