کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی پەرەستارانی یاسووج
سێشەممە ۰۶-۰۸-۱۴۰۴   |  28-10-2025

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە پەرەستارانی شاری یاسووج، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای ناوەندیی زانکۆی زانستی پزیشکی ئەمشارە، لەئاست دواخرانی حەوت مانگ حقووق و مەزایایان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ئەمە لەحاڵێکدایە کە ڕۆژی ڕابردووش، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی پەرەستار، کۆمەڵێک لە پەرەستارانی شاری کرماشان، لە بەرامبەر زانکۆی زانستی پزیشکی ئەمشارە بە ڕەخنەگرتن لە پەرداخت نەکرانی کارانە و زێدەکاری زیاتر لە یەکساڵیان، لەئاست سرنج نەدانی بەرپرسانی زانکۆ و نالایق بوونی بەڕێوەبەرانی بەشی تەندرووستی، ناڕەزایەتییان دەربڕی بوو.