
بە پێی ڕاپۆرتەکان، لقی دووی دادگای تاوانەکانی یەکی پارێزگای ئیلام، وەحید چاوران و ناسر ڕەزایی بە تۆمەتی «هەڵگرتنی چەکی گەرم» هەر کام بە ٥ ساڵ بەندکران، محەممەد دانیالی بە تۆمەتی «هەڵگرتنی چەکی کۆڵت» بە ٢ ساڵ بەندکران و محەممەدحسێن حاسڵی بە تۆمەتی «بەشداری لە شەڕ و پێکدادان» بە یەک ساڵ بەندکران و بە هۆی «هەڵگرتنی چەکی ڕاو» بە ٦ مانگ بەندکران و بە کۆی گشتی هەموویان ١٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.
لەم نێوانەدا، محەممەدحسێن حاسڵی وەک سزای تەواوکەر، بە پێبژاردنی ١٠ میلیۆن تمەن و هەروەها دانی پارە بە سکاڵاکەر مەحکووم کراوە. ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی گوڵانی ١٤٠٤، ناسر ڕەزایی و وەحید چاوران، چالاکی مەدەنی، شاخەوان و مامۆستای پاراگلایدەر، هەردووکیان خەڵکی ئاودانان و محەممەدحسێن حاسڵی، خەڵکی شاری سەراب باغ سەر بە ئاودانان، بۆ زیندانەکانی کرمان، زاهدان و مەشهەد دوورخرابوونەوە. ئەم سێ هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٢، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیلام بە تۆمەتەکانی وەک «دژایەتی خودا» و «کۆبوونەوە و هاوپەیمانی دژی ئەمنییەت» هەر کامیان بە ١٢ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە بۆ زیندانەکانی کرمان، زاهدان و مەشهەد مەحکووم کرابوون.