دەستبەسەر کرانی دووکاندارێک لە شاری بۆکان
سێشەممە ۰۶-۰۸-۱۴۰۴   |  28-10-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، “فەتاح یووسفپوور” تەمەن ٥٦ ساڵ، دووکاندار و خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک بە بنەماڵەی یووسفپوور، دەستبەسەر کرانی ئەم هاووڵاتییە بە هێرشی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی ناوبراو و ئەنجام دراوە. شایانی باسە، هێزە ئەمنییەکان پاش پشکنینی تەواوی ماڵەکە و تۆقاندنی ئەندامانی بنەماڵەکەی، دەستیان بەسەر تەلەفونی “فەتاح یووسفپوور”دا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، لە وردەکاریی هۆکارەکانی دەستبەسەر کران، ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ناوبراو و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.