ڕاگوێزرانی خوێندکارێک بۆ نەخۆشخانە بەهۆی لێدانی لە لایەن جێگری بەڕێوەبەری قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە بۆکان
چوارشەممە ۰۷-۰۸-۱۴۰۴   |  29-10-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، خوێندکارێکی قۆناغی سەرەتایی لە شارستانی بۆکان، لە لایەن جێگری بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانەکەی بە توندی لێ دراوە و لە لای مل و کەمریەوە بە سەختی زیانی بەرکەوتووە، بەجۆرێک کە بردوویانەتە ناوەندێکی دەرمانی و خەوێندراوە.
بەدوای ئەم ڕووداوە، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی پەروەردە و بارهێنان لە شاری بۆکان ڕایگەیاند کە لەگەڵ جێگری بەڕێوەبەرایەتی ئەم قوتابخانەیە بە شێوەی یاسایی بەرخورد کراوە.