
ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، لەدرێژی ناڕەزایەتیی خەڵک بە بارودۆخی نالەباری ژیان، لەخوارەوەبوونی حقووقەکان، کەمبوونی دەوا و دەرمان، چوونەسەرەوەی ڕێژەی گرانی و ئاوسان، لانیکەم ١٣ کۆبوونەوەی ئێعتڕازی لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ژمارەیەک لە بنەماڵەی بەندکراوانی سیاسی مەحکووم بە ئێعدام، کۆمەڵێک لە کرێکارانی دامەزراوەی گازی پارسی جنووبی لە پاڵاوگەکانی ٣،٢،١، کرێکارانی پاڵاوگەی گازی فەجری جەم، ژمارەیەک لە کرێکارانی کارخانەی “ئاجور سوبات” لە قەرچەک، ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی موعترێز بە پیسبوونی کەشوهەوا لە ئەراک، کۆمەڵێک لە پەرەستاران لە یاسووج، ژمارەیەک لە خانەنشین کراوانی کشوەری و لەشکەری لە کرماشان و ژمارەیەک لە کڕیارانی یەکەی نیشتەجێ بوون لە تەورێز، لەئاست پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان، لە شوێنە پەیوەندیدارەکان دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی. هەروەها خوێندکارانی زانکۆی یەزدانپەنا لە سنە و ژمارەیەک لە کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلاتی قاڕە لە سەکۆ نەوتیێەکانی ڕساڵەت و لاوان، بە بەڕێوەبردی کۆبوونەوە، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.