ئازادکرانی ئەیووب جەوانپوور لە زیندانی ناوەندیی سەقز
پێنجشەممە ۰۸-۰۸-۱۴۰۴   |  30-10-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، ئەیوب جەوانپور چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سەقز، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە ئازاد کراوە.
بە پێی زانیارییەکان، ئەم چالاکوانە مەدەنیە مانگێک مەجالی پێدراوە کە بۆ جێبەجێ کرانی سزای دوور خستنەوەی لە شاری سەقزەوە بڕوا بۆ شاری باو لە پارێزگای خوزستان. ئەیوب جەوانپور ڕۆژی دووشەممە۱۳ی گەلاوێژی ١٤٠٤، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئەم شارە ڕاگوێزرابوو. ئەمە لە حاڵێکدایە که شەوی یەکشەممە ۱۱ی گەلاوێژ، ناوبراو لە لایەن گروپێکی سەلەفیەوە هێرشی کرابووە سەر و بە سەختی بریندار کرابوو.