فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی
پێنجشەممە ۰۸-۰۸-۱۴۰۴   |  30-10-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ٥ی خەزڵوەری ١٤٠٤، کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی “یەزدان شێربەندی” خەڵکی ئاوایی گەوهەراوای سەر بە ماهیدەشت، لە کاتی کار لە گەڕەکی تەعاونی کرماشان، بە هۆی ڕەچاونەکرانی ئەمنییەتی شوینی کار و بەربوونەوە لە داربەستی ئاسنی، گیانی لە دەستداوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕووداوەکە لە جەریانی ئەنجامی کاری بیناسازی ڕوویداوە و ئەم کرێکارە بە هۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لە دەستداوە. جێگای ئاماژەیە، ساڵانە بەهۆی نەبوونی سەلامەتی شوێنی کار و بێ بایەخی خاوەنکارەکان لە ئاست دابین کردنی بنەماکانی ئەمنییەت و پاراستنی گیانی کرێکاران، بە سەدان کەس دەبنە قوربانی ڕووداوەکانی شوێنی کار.