کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی شۆفیر کامیۆنەکان لە زابۆل
هەینی ۰۹-۰۸-۱۴۰۴   |  31-10-2025

ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، ژمارەیەک لە شۆفیرکامیۆنەکان لە شاری زابۆل، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان وەڕێخست.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، شۆفیرانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای فەرمانداریی شاری زابۆل، لەئاست ناکارابوونی شەش مانگەی کارتی سووتەمەنییەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کێشەکەیان بوون.