فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی شەش بەندکراو لە زیندانەکانی کرماشان، کرمان، کاشان و مەشهەد
هەینی ۰۹-۰۸-۱۴۰۴   |  31-10-2025

بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ۸ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بەناوی “سەعید پیری” خەڵکی کرماشان لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بە ئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو. هەروەها بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ۷ی خەزەڵوەر، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بەناوی “ئەحمەدڕەزا شەریفی” بەهەمان تۆمەت لە زیندانی ناوەندیی کرمان جێبەجێ کراوە.
هاوکات لە هەمان ڕۆژدا، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراو بریتی لە بەندکراوێکی ژن بەناوی “کەتایوون شەمسی” و “سامان دلێری” کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بە ئەنقەست» حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد جێبەجێ کرا. لە لایەکی دیکەوە، بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ۴ی خەزەڵوەر، بەندکراوێک بەناوی “سەمەد ئاغاحسێنی”، تەمەن ۳۲ ساڵ و خەڵکی کاشان، لە زیندانی ناوەندیی  کاشان بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان” ئێعدام کراوە. هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ۳۰ی ڕەزبەر، بەندکراوێک بەناوی “پەیمان ڕۆستەمی” خەڵکی کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بە ئەنقەست» بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، حوکمەکەی لە زیندانی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کراوە.