فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی سزای زیندانی هەتا هەتایی بەسەر ١١ کەس لە تورکییە
شەممە ۱۰-۰۸-۱۴۰۴   |  01-11-2025

دادگایەکی تورکییە، سزای زیندانی تا هەتایی بەسەر ١١ کەس، بە تاوانی بەشداریی لە سووتاندنی هۆتێلێک لە هاوینەهەواری “کارتال کایا” لە باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە، سەپاندووە.
ڕۆژی هەینی ٩ی خەزەڵەوەری ١٤٠٤، دادگایەکی تورکییە، بە تاوانی بەشداریی لە سوتاندنی هۆتێل “گراند کارتال” لە هاوینەهەواری کارتال کایا لە پارێزگای بۆڵو لە باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە، سزای زیندانی تا هەتایی بەسەر ١١ کەسدا سەپاند. هاوکات ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاندووە، لەنێو ئەو کەسانەی کە سزای زیندانی تا هەتاییان بەسەردا سەپێنراوە، خاوەنی هۆتێلەکە، بەڕێوەبەر و چەند ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی هۆتێلەکە هەن. هەروەها بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، دادگا سزای زیندانی به‌سه‌ر سه‌رۆكی شاره‌وانیی بۆڵو و بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی شارەکەش سه‌پاندووە، هاوكات تۆمه‌تی ئاراسته‌ی ٣٢ كه‌سی دیكه‌ش كردووه‌ كه‌ ٢٠ کەسیان پێشتر لەلایەن پۆلیسیەوە دەستبەسەرکرابوون.