کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی هاوکاتی کرێکارانی ئەرکانی سالس، وەزارەتی وزە و فرۆشگای زنجیرەیی ڕفا لەتاران
یەکشەممە ۱۱-۰۸-۱۴۰۴   |  02-11-2025

ڕۆژی شەممە ١٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە کرێکارانی ئەرکانی سالس شاغڵ لە کەرتی نەوت و گاز وێڕای کرێکارانی وەزارەتی وزە و خانەنشین کراوانی فرۆشگای زنجیرەیی ڕفاە، لە بەرامبەر بینای سەرۆک کۆماری لە شەقامی پاستۆڕ لە شاری تاران دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سڕینەوەی شیرکەتە پەیمانکارییەکان، دانی حەقدەست و مەزایای یەکسان لەگەڵ کرێکارانی ڕەسمی، بە گرینگترین خواستی کرێکارانی شیرکەتیی و ئەرکانی سالس دێتە ئەژمار. هەروەها خانەنشین کراوانی فرۆشگای زنجیرەیی ڕفا، لەم کۆبوونەوەیەدا خوازیاری پەرداختی حقووق و مەزایاکانیان بوون.