فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نامەی ٦٤ دامەزراوەی ئێرانی و غەیری ئێرانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ، بۆ کۆمەڵەی گشتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و شۆرای مافەکانی مرۆڤ
یەکشەممە ۱۱-۰۸-۱۴۰۴   |  02-11-2025

ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥ بەرابەر لەگەڵ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، هاوکات لەگەڵ نەوەد و دووهەمین سێشەممەکانی ناڕەزایەتیی “نا بۆ ئێعدام”، شەست و چوار دامەزراوەی ئێرانی و غەیری ئێرانی چالاکی مافی مرۆڤ و داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ، بە ناردنی نامەی جیا جیای سەرئاوەڵا بۆ سەرجەم ئەندامانی کومیتەی ٣ی کۆمەڵەی گشتی و نوێنەرانی شۆرای مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای دەستێوەردانی بەپەلە و هاوئاهەنگی دامەزراوە نێوتەوەییەکان بۆ ڕاگیرانی بە تەواوەتی پێشێلکاری ماڤی مرۆڤ و بەرگری لە خەباتی خەڵکی ئێرانیان کرد.
ئەم نامەیە بە شێوەی هاوکات بۆ دامەزراوە سیاسی، خەڵکی بۆنیاد و میدیاکانی وڵاتانی جۆراوجۆریش نێردراوە، لە سەروبەند و هاوجیهەت لەگەڵ بڵاو بوونەوەی ڕاپۆرتی کومیتەی ڕاستی دۆز سەبارەت بە ئێران، بە هاوکای و پشتیوانی ئەم شەست و چوار دامەزراوەیە ئامادە کراوە و نێردراوە.