گیان لەدەستدانی دوو کرێکار بە ڕووداوی شوێنی کار لە شارەکانی بۆکان و سەردەشت
یەکشەممە ۱۱-۰۸-۱۴۰۴   |  02-11-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ۱۰ی خەزەڵوەری ۱٤۰٤، وەستاکارێک بە ناوی “مۆحسین کاکەڕەشی” خەڵکی بوکان، لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوە لە سەر جەرسەقیلی سەقفی لە یەکێک لە کارگاکانی شەهرەکی سەنعەتی بوکان، گیانی لەدەستداوە.
مۆحسین کاکە ڕەشی تەمەن ٤٤ ساڵ خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو. هەروەها ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، کرێکارێکی دیکە بە ناوی “یوسف عوسمانی” خەڵکی ئاوایی “دەرمان ئاوا”ی سەر بە شاری سەردەشت، لە کاتی بەتاڵکردنەوەی بیرێکی دەستی لە یەکێک لە ئاوایەکانی ئەو شارە، کەوتە ناو بیرەکەوە و گیانی لەدەست دا. شایانی باسە، دوای چەند کاتژمێرێک هەوڵی کارمەندانی فریاگوزاری و خەڵکی ناوچەکە، تەرمەکەی لە بیرەکە دەرهێنراوە.