ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە ئیسفەهان
یەکشەممە ۱۱-۰۸-۱۴۰۴   |  02-11-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵای ئیسفەهان وێڕای باقی هاوکارەکانیان لە شارەکانی دیکە، لە بەرامبەر بینای ئەم سندووقە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
خانەنشین کراوانی ناڕازی بە بەڕێوەبردنی ئەم کۆبوونەوەیە لەئاست، بارودۆخی نالەباری ژیان، لەخوارەوەبوونی حقووقەکان، کەمبوونی دەوا و دەرمان، چوونەسەرەوەی گرانی، ئاوسان و چاوپۆشی بەئەنقەستی بەرپرسان بەسەر سەدان خواستی دیکەیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.