فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی پێنج بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم
دوشەممە ۱۲-۰۸-۱۴۰۴   |  03-11-2025

بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١١ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی ئێحسان مێهدی پوور، کە پێشتر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و حوکمی ئێعدامی بە سەردا سەپابوو، لە زیندانی ناوەندیی ئەراک جێبەجێ کرا.
لە لایەکی دیکەوە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٧ی خەزەڵوەر، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “هومەن ئازادی” خەڵکی کرماشان، کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر کرابوو، لە زیندانی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کراوە. هەروەها بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ڕەزبەر، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “سوڵتان موراد محەممەد”، لە زیندانی ناوەندیی قوم جێبەجێ کراوە. ئەم بەندکراوە لە شەش ساڵ لەمەوبەر، بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر کرابوو.
لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ڕەزبەر، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “شاهرۆخ قەمەری” خەڵکی خوڕەم ئاوا کە پێشتر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر کرابوو، لە زیندانی ناوەندیی یەزد حوکمەکەی جێبەجێ کراوە.. هەر لەم ڕاستایەدا، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٣١ی خەرمانانی ئەمساڵ، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “نادر فەتحی” خەڵکی ساری، لە زیندانی تیرکەلانی ساری بەکردەوە دەرهاتووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری ڕژیمەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.