فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی سەرلە نوێی ئەمجەد ساڵحزادە
دوشەممە ۱۲-۰۸-۱۴۰۴   |  03-11-2025

ڕۆژی یەکشەممە ١١ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، ئەمجەد ساڵحزادە، هاووڵاتیی تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی ئەمجەد ساڵحزادە، ئەم هاووڵاتییە لە دوکانەکەی خۆیدا، لە سەقز دەستبەسەرکراوە. ئەمجەد ساڵحزادە ڕۆژی سێشەممە ٢ی ڕێبەندانی پارەکەش، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بەبەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر و ڕێکەوتی ٣ی جۆزەردانی ئەمساڵ، دوای ٤ مانگ و ٣ ڕۆژ دەستبەسەری، بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی سەقز ئازاد کرابوو. شایانی باسە، ناوبراو کۆتاییەکانی مانگی خاکەلێوەی ساڵی ڕابردوو، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سەقز بە تۆمەتی “چالاکیی پڕوپاگەندەیی دژ بە کۆماری ئیسلامیی” بە سێ مانگ زیندانی سەپێندراو مەحکووم کرابوو.