ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی سنە
دوشەممە ۱۲-۰۸-۱۴۰۴   |  03-11-2025

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “حەمید بابایی” خەڵکی سەحنەی سەر بە پارێزگای کرماشان، لە زیندانی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەم بەندکراوە ساڵی ١٣٩٩، بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست”دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی ئێعدامی بە سەردا سەپێندرابوو.