فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی ڕەچاو نەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار لە شاری بۆکان
دوشەممە ۱۲-۰۸-۱۴۰۴   |  03-11-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ۱۰ی خەزەڵوەری ۱٤۰٤، کرێکارێکی خەڵکی شاری بوکان بە ناوی “سەیدتاهیر دادوەر” بە هۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار و کەوتنە خوارەوەی ئامێرکی لیفتراک لە کارگەیەکی بۆری پلی ئیتیلن لە شەهرەکی سەنعەتی بوکان، گیانی لەدەستداوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو تەنیا ٢٠ ڕۆژی مابوو بۆ خانەنشین بوونی. هەروەها لە هەمان ڕۆژدا، کرێکارێکی دیکە بە ناوی مۆحسین کاکەڕەشی بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە سەر جەرسەقیلی سەقفی لە یەکێک لە کارگاکانی شەهرەکی سەنعەتی بوکان، تۆشی ڕووداوی شوێنی کار بووە و گیانی لەدەستداوە. جێگای ئاماژەیە، ساڵانە بەهۆی نەبوونی سەلامەتی شوێنی کار و کەمتەرخەمی خاوەنکارەکان لە ئاست ڕەچاوکردنی بنەماکانی سەلامەتی و پاراستن، بە سەدان کەس لە شارەکانی کوردستان و ئێران بوونەتە قوربانی ڕووداوەکانی شوێنی کار.