فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەرینی شۆفیر تاکسییەکان لە شاری سنە
دوشەممە ۱۲-۰۸-۱۴۰۴   |  03-11-2025

ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە شۆفیر تاکسییەکانی شاری سنە، لە ناڕەزایەتیی بە چوونەسەرەوەی هەزینەکان و کەمبوونەوەی داهاتیان و هەروەها کەمتەرخەمی بەرپرسان سەبارەت بە بارودۆخیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەوتەی شۆفیرانی ناڕازی، لە حاڵێکدا کە نرخی کرێ تاکسییەکان هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە، چوونەسەرەوەی بەردەوامی هەزینەی سووتەمەنی، پارچەی یەدەکی و پێداویستییەکانی ژیان، بووەتە هۆی ئەوەیکە کەسابەتی ئەم توێژە لە کۆمەڵگا بگاتە خاڵێکی قەیراناوی. ناڕازییان لەم کۆبوونەوەیەدا، خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.