فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی سەدان هەزار کەسی لە ئیتالیا
چوارشەممە ۱۴-۰۸-۱۴۰۴   |  05-11-2025

ڕۆژی شەممە ١٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، لەسەر بانگەوازی گەورەترین کۆنفێدراسیۆنی یەکێتی کرێکارانی ئیتالیا [CGIL]، خۆپیشاندانێکی گەورە لەژێر ناوی “دێمۆکڕاسی لە شوێنی کار” لە شاری ڕۆم پایتەختی ئەم وڵاتە بەڕێوەچووە.
لەم خۆپیشاندانە بەرینە، کرێکاران، خانەنشین کراوان و لاوان لە سەرتاسەری ئیتالیا، لە شاری ڕۆم کۆبوونەوە و خوازیاری ئیتالیایەکی دادپەروەرتر، ئازادتر بەپێی پارێزەریی لە هێزی کار و دادپەروەری کۆمەڵایەتی بوون. خۆپیشاندەران هەروەها لە ناڕەزایەتیی بە پەسەندکراوی یاسای بوودجەی ساڵی ٢٠٢٦ی دەوڵەت، خوازیاری “بردنەسەرێ ئاستی حەقدەستەکان و حقووقی خانەنشینی، درێژکردنەوەی گرێبەستەکان، گرتنەبەری ڕێکارێک بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کاری کاتی و نەبوونی ئەمنییەتی شوغڵی، سەرمایەگوزاری زیاتر لە کەرتی تەندرووستی گشتی و پەروەردە و هەروەها پێداچوونەوە بە یاساکانی ماڵیاتی لە بەرژەوەندی کرێکاران” بوون.