هێرشی هێزەکانی شارەداریی سنە بۆ سەر دەستفرۆشانی خیابانی ١٢ فەروەردین
چوارشەممە ۱۴-۰۸-۱۴۰۴   |  05-11-2025

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، هێزەکانی شارەداریی سنە بە بەکارهێنانی توندووتیژی هێرشیان کردووەتە سەر دەستفرۆشانی شەقامی ١٢ی فەروەردین و زیانێکی زۆریان بە دەستفرۆشانی ئەم ناچەیە گەیاندووە.
شایانی باسە، مەئموورانی شارەداریی بەشێوەی سازماندراو هەڵیانکوتاوەتە سەر ئەم دەستفرۆشانە و هەموو کەلوپەلەکانیان تێکشکاندووە بەرهەمەکانیان لەناو بردووە.