کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خاوەن کێڵگە پەلەوەرەکان لە شاری تاران
چوارشەممە ۱۴-۰۸-۱۴۰۴   |  05-11-2025

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، ژمارەیەک لە خاوەن کێڵگە پەلەوەرەکان، لە بەرامبەر بینای وەزارەتی جەهادی کەشاوەرزی لە تاران،دەستیاندایە کۆبوونەوە.
ناڕازییان لەم کۆبوونەوەیەدا، لەئاست دابین نەکرانی ئەم ناوەندانە، شێوازی بەڕێوەبردنی سەرچاوەکان و چوونەسەرەوەی هەزینەکانی بەرهەمهێنان، ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.