فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی بەندکراوێکی سیاسی بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری شنۆ
پێنجشەممە ۱۵-۰۸-۱۴۰۴   |  06-11-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ١٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، خالید بایزیدی، بەندکراوی سیاسیی تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی شاری شنۆ، لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لە دۆخێکی مەترسیداردا خەوێندراوە.
جێگای ئاماژەیە، جێبەجێکردنی حوکمی بەندکرانی خالید بایزیدی لە کاتێکدایە کە پزیشکی پسپۆڕ جەختی کردبووەوە کە بارودۆخی بەندکران بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە مەترسیی بەرچاویی لەسەر گیانی ناوبراو هەیە. ئەم بەندکراوە سیاسییە پێشتر لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی شنۆوە، بە پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو و پاشان بۆ تێپەڕکردنی حوکمەکەی گوازرابوویەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە. پێویستە ئاماژە بکرێ کە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ئەمساڵ، خالید بایزیدی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی دەستبەسەر و ماوەیەک دواتر بە بڕیاری دەستبەسەرکردن بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگاییکردن لە زیندان ئازاد کرابوو.